ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی بێكاركراوی شیركه‌تی كونتۆڕسازی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه وداوایانكرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كارخانه‌ی كونتۆڕسازی ئێران ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به‌بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا داخرا و ١٢٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته له سه‌ركار ده‌ركران و خاوه‌نكار به‌ڵێنی دابوو كه هه‌ركات كارخانه سه‌ر له‌نوێ ده‌ستبه‌كار بكاته‌وه، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕبوونی دووساڵ به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار جێبه‌جێ نكراوه و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له بیلاته‌كلیفیدا ماونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌دوای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه به‌شێك له كرێكاران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری ڕه‌وانه‌ی ئیداره‌ی كار كران، به‌ڵام چاره‌نووسی به‌شێكی زۆر له كرێكاران و مه‌عیشه‌تی پێنج هه‌زار بنه‌ماڵه كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و به‌رپرسانی ڕژیمیش هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.