کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پڕۆژه‌ی زه‌مزه‌م له‌ فولادی خووزستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پڕۆژه‌ی زه‌مزه‌م له‌

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی پڕۆژه‌ی زه‌مزه‌م له‌ شیركه‌تی فولادی خووزستان، ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بلاته‌كلیف بوون و نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌ شركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی به‌شدار له‌ دامه‌زراندنی ئه‌و كارخانه‌  كه‌ له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاویه‌وه له‌و پڕۆژه‌یه‌‌ كاریان كردووه،‌ ئێستا له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون. پڕۆژه‌ی زه‌مزه‌می ٣ گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مێهنانی ئاسنی ئێسفه‌نجی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌، به‌ڵام خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌ هێشتا حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی بێكاركراوی په‌رداخت نه‌كردووه‌.