کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كیش چووب له‌ دوورگه‌ی كیش

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كیش چووب له‌ دوورگه‌ی كیش 2 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كیش چووب، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌ڵێنه‌كانی خاوه‌نكار بۆ پێدانی داخوازییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ١٢٠ كارگه‌ری شاغڵ له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و كارخانه هێشتا جێژنانه‌ی ساڵی ڕابردوویان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئجیتماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمان بوون.