ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئازمایش به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌و كارخانه‌یه خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به هۆی سیاسه‌تی خسووسی سازی ده‌وڵه‌ت، كارخانه‌ی ئازمایش كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كه‌رانی كه‌ره‌سته‌ی نێوماڵ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه بوو، ئێستا بووه‌ته شوێنی كۆگای پیواز. كرێكاران ده‌ڵێن: پاش فرۆشتنی ماشینئاڵاته‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه، ته‌نیا سووله‌یه‌كی به‌تاڵی لێ به‌جێ ماوه و ئه‌وه مایه‌ی شه‌رمه بۆ به‌رپرسانی ڕژیم كه ئابووری ئێرانیان به‌و ئاراسته‌یه‌دا بردۆه.