ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی چێوی چوكا له ڕزوانشاری سه‌ر به پارێزگای گیلان، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی چێوی چوكا له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی و بێهداشتی دا ده‌ژین. كرێكاران هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ دواخستنی كاتی خانه‌نشینی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه نیشان دا و خوازیاری سه‌ره‌نجدان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.