كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سرویسی خه‌وی “پارسیس” له شاری ڕه‌ی، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ڕووخانی بینای ئه‌و كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه بهبهدهستهوهگرتنی پلاكارد، هه‌وڵه‌كانی شاره‌داریان بۆ ڕووخانی ئه‌و كارخانه‌یه دژبه به‌رهه‌مهێنان و دامه‌زران زانی. به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، ئه‌و كارخانه‌یه ٤٠ كرێكاری هه‌یه و شاره‌داری به‌بیانووی ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی تابڵۆ، ده‌یه‌وێت ئه‌و كارگایه بڕۆخێنێت و ببێته هۆی بێكاری ٤٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده.