سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارانی كارخانه‌ی “كیان تایه‌ر” له شه‌قامی “پاستۆر“، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو و په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كرێكاران و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانیان و كرێكاران ڕوویداوه.