كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “فارسیت“ی دۆروود ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، پاش په‌سه‌ند كردنی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له “ئازبهست” له‌و سه‌نعه‌ته، كارخانه‌ی “فارسیت” چالاكییه‌كانی ڕاگرتووه و ٣٥٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده بێكار كراون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی پێشكه‌وتوویی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه هۆكاری سه‌ره‌كی بێكاری ده‌یان كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یه.