کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی “سیمان ئاباده‌”ی ئوستانی فارس

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌یسیمان ئاباده‌هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی به‌شێكی دیكه‌ له‌ كێشه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیم، له‌ حه‌وشه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه‌ كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ سه‌ردانی دام و ده‌زگاكانی ڕژیمیان كردووه‌ و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ جۆره‌ هه‌نگاوێك به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ مانگی ڕابردوو به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ٣ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه‌ ده‌ركرد و كرێكارانیش داوایان له‌ به‌رپرسانی فه‌رمانداری و ئوستانداری ئه‌و شاره‌ كردووه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی دوورگه‌ی كیش له‌ئاست ڕووخانی ماڵه‌كانیان

komalah

كوشتنی ١٠ كه‌س له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ له‌ ڕه‌فسه‌نجان

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئێران

komalah

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی پێنج كرێكاری پترۆشیمی ئابادان به‌هۆی گه‌رماوه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌به‌لان پارچه‌ی ئه‌رده‌بیل

komalah

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شادگان له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزرای

komalah