ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی سیمانی ئه‌ردیستان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی كاری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئه‌ردیستان له‌ئاست پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و هه‌روه‌ها ڕێگریكردن له دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. به‌وته‌ی كرێكاران ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیم له جێگه‌ی ڕووماڵكردنی داخوازییه‌كانی كرێكاران، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان گرتووه و فه‌رماندار و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌مه‌به‌ستی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه هاتن، به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان سووربوون و پاشه‌كشه‌یان نه‌كرد.