کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی قه‌رارداد كاتی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی قه‌رارداد كاتی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی قه‌راداد كاتی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی قه‌رارداد كاتی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت خوازیاری، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی په‌سه‌ندكراوه‌كانی ساڵی ١٤٠٠، پێدانی پاداش وه‌كوو كرێكارانی دیكه‌ی نه‌وت، چاكسازی له‌ په‌رداختی ئیزافه‌كاری و پێدانی مه‌زایا و جێژنانه بوون.