ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی فوولادی خووزستان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رابنه‌ر ئۆستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فوولادی خووزستان، پێشتر داواكارییه‌كانیان ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئۆستانی و شیركه‌ت كردبوو به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان بهداواكارییهكان، كرێكاران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاویان به‌ڕێوه‌برد. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به‌و شیركه‌ته، ڕۆژ له دوای ڕۆژ كێشه‌كانیان زۆرتر ده‌بێته‌وه و ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه به‌ره‌وه داڕمانی ئابووری ده‌ڕوات.