کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوێن

ڕۆژی هه‌ینی ‌‌٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ كرێكارانی مانگرتووی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیل سازی. ‌

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه‌‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسورایه‌كانه‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین مانگرتنی شێركه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ به‌ مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیلسازیه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

هۆشداری كۆنفدراسیۆنی جیهانی خۆراك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی “عوسمان ئیسماعیلی”

-

تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵكی ورمێ له‌گه‌ڵ گه‌شتی ئێرشاد

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی “عه‌تا حسێنی” كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو له‌ پاوه‌

-

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س به‌هۆی تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری له‌ مهاباد

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌و‌رامان

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ یاسووج

-