ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کرێکارانی پێشوی شێركه‌تی پیشەسازی خۆراکی “شه‌هدناب”ی شاری یاسووج، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی پێشوی شێركه‌تی پیشەسازی خۆراکی “شه‌هدناب”ی شاری یاسووج لە پارێزگای “کوكیلویە و بۆیه‌ر ئەحمەد” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و داوای كردنه‌وه‌ی شێركه‌ته‌كه‌یان كرد. نوێنەری کرێکارانی خۆپیشانده‌ر ڕایگه‌یاند: شێركه‌تی “شه‌هدناب”ی شاری یاسووج، نزیکەی 84 کرێکاریان هەیە کە بۆ بژێوی ژیانیان چاوەڕوانی کردنەوەی شێركه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.