ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر،كرێكارانی شێركه‌تی ده‌رمانسازی له شاری تاران به‌رانبه‌ربه جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان و نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یەکێک لەکرێکارانی شێركه‌ته‌كه ڕایگەیاند ک ناڕەزایی کرێکارەکان بۆ نەدانی حه‌قده‌سته‌كانیانه كه 6 مانگه وه‌دوا كه‌وتووه و بەڕێوەبەران و بەرپرسانی شێركه‌ته‌كه بەڵێن دەدەن کە بە هەموو شێوەیەک بەشێک لە داواکاریەکان بدەن، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە بە وتەی ئەو کرێکارە، کێشەی سەرەکی ئێستای كرێكاران ئەوەیە کە حه‌قده‌ست و مافی پاراستنی کۆمەڵایەتییان پێنەدراوە کە بە 6 مانگه وه‌دوا كه‌وتووه.