کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی پارس واگۆن له‌ ئه‌راك 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی پارس واگنی ئه‌راك ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌ده‌وام له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

شیركه‌تی پارس واگن هه‌زار و ١٧٠ كرێكاری هه‌یه‌ به‌ڵام له‌ مه‌زایا بێبه‌ش كراون و حه‌قده‌سته‌كانیان له‌كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكرێت. سه‌ره‌تای ده‌ستیپێكی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته‌، ڕۆژی ٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بووه‌. كرێكاران له‌ ئاست بێكاركردنی چه‌ند هاوكاریان مانیان گرت و خاونكار ناچار بوو كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراو بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. ئێستا كرێكاران داوا ده‌كه‌ن ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و له‌كاتی خۆی دا په‌رداخت بكرێت، ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و  بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.