ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی و قه‌راردادی شاغڵ له ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی هه‌میشه‌یی له‌به‌رده‌م بینای مه‌جلیسی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، بڕیار بوو گه‌ڵاڵه‌ی سامان‌دانی پێرسۆنێلی ده‌وڵه‌ت هه‌زاران كرێكار له بیلاته‌كلیفی بینێته ده‌ره‌وه و كۆتایی به‌و گرێبه‌سته كاتیانه بێنێت كه له‌لایه‌ن په‌یمانكار و به حه‌قده‌ستێكی كه‌مه‌وه به‌سه‌ر كرێكاران دا سه‌پێندرابوو، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره له مه‌جلیسی ڕژیم به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆكی كاروباری دامه‌زران دژایه‌تی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و به‌شێك له په‌یمانكارانیش پشتیوانی ده‌وڵه‌تن و ڕێگه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌گرن.