کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ شووش

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ له‌ شووش

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هه‌ڵسووكه‌وتی حكوومه‌ت له‌ ئاست كرێكاران و ژنانی كۆمه‌ڵگا، ده‌قی داخوازیی كرێكارانیان له‌ قه‌تعنامه‌یه‌كدا خوێنده‌وه و “ئیبراهیم عه‌باسی مه‌نجه‌زی” نوێنه‌ری كرێكارانی حه‌وت ته‌په‌، له‌ سه‌ر باروودۆخی كرێكاران و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به‌ كێشه‌ و گرفته‌كان قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار، ئازادی هه‌موو زیندانیانی سیاسی، چالاكانی سنفی و كرێكاری، هه‌روه‌ها چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.