ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په به نوێنه‌رایه‌تی له هاوكاره‌كانیان، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی سه‌نایه‌عی په‌یوه‌ندیداری ئه‌هواز كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی نه‌یشكه‌ری حه‌وت ته‌په خوازیاری پێداچوونه‌وه به یاسای ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان بوون و ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌ن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی حه‌وت ته‌په خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و كه‌م ئه‌ندامانیش دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.