ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی جۆزره‌دان”، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی “مادكووش” له به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیه‌شت له‌به‌رده‌م ئوستانداری هۆرمۆزگان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی “مادكووش” خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.