کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی شه‌مس عومران له‌ شیراز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی شه‌مس عومران له‌ شیراز 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی شه‌مس عومران له‌ شیراز، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی شه‌مس عومران كه‌ له‌ میترۆی شیراز كار ده‌كه‌ن ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی هێڵی هه‌ژاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.