زیاتر له ١٠٠ كرێكاری شیركه‌تی دارووگه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار و ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌یاندا به‌رپرسانی شیركه‌ت به‌ڵێنی چاكسازی له مه‌عیشه‌تی كرێكارانیان دابوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. به‌وته‌ی كرێكاران، هه‌ر جار و به بیانوویه‌ك پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان ڕاده‌گرن و به‌هۆی كاتی بوونی گرێبه‌سته‌كانیان هیچ ئه‌منیه‌تێكی پیشه‌ییان نییه.