کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی دارووگه‌ر له‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌، نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی دارووگه‌ری تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ١٤ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه هه‌ر جار و به‌ بیانوویه‌ك له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوووه‌ تا ١٥ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ ١٤ كه‌س له‌ هاوكاره‌كانیان كه‌ ١٠ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان بووه‌ له‌ سه‌ركار ده‌ركردووه‌. ئه‌و كارخانه‌یه‌ ١٠٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی سه‌پاندنی گرێبه‌ستی كاتی به‌سه‌ریاندا ئه‌منیه‌تی پیشه‌یان لێ زه‌وت كراوه‌ و ئێستا نیگه‌رانن كه‌ ڕه‌وه‌ندی كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار له‌و ناوه‌نده‌ درێژه‌ی هه‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ كرێكاران له‌سه‌ركار ده‌ربكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌شداری محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵۆف له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌ڕانسه

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ له‌نده‌ن و هێرشی به‌كرێگیراوانی ڕژیم

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان

-

پشتڕاستبوونه‌وه‌ی حوكمی زیندانی “كه‌ریم بۆستانچی” چالاكی فه‌رهه‌نگیانی ته‌ورێز

-

ڕه‌دكردنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئاروین قه‌هره‌مانی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس پامچاڵ له‌ قه‌زوێن

-