ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئیدامین سایپای تاران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئیدامین سایپا ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.