کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ دژ به‌ نه‌دانی حه‌قده‌ست، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ته‌ئمیین ئیجتیماعی و نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چوار ڕۆژه‌ مانیان گرتووه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه‌ به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌و و بایه‌خی پیان نه‌داوه‌.