ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری نگینی مۆكرانی چابه‌هار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران له حاڵێكدایه كه په‌یمانكار هێشتا به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای ساڵی ڕابردووشی نه‌داوه. كرێكارێكی دیكه له‌و باره‌وه وتی: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت سه‌ره‌ڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی نه‌داوه و كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون.