کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌‌ و خاوه‌نكار ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پترۆشیمی به‌ شیركه‌تی میللی گازی ئێران قه‌رزداره‌ و حیسابه‌ بانكییه‌كانیان داخستووه‌. وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ده‌ماوه‌ند له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا هۆشداریان دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان وه‌كوو به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان و زیادكردنی حه‌قده‌ست تا سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕ جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌ ته‌واوی مان ده‌گرن. به ‌وته‌ی كرێكاران، په‌یمانكاره‌كان ته‌نانه‌ت گه‌لاله‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار بۆ زیادكردنی ٣٥ له‌ سه‌دی حه‌قده‌ستیش جێبه‌جێ ناكه‌ن و ئێستا كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٤٥ له ‌سه‌دی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانن.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه‌

-

برینداربوونی ٨ كرێكار له‌ كارخانه‌ی فولادی ئالۆمینیۆم له‌ ئیتالیا

-

خۆپێشاندانی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتی نۆرویژ

-

خۆكوژی دوو خوێندكار له‌ زانكۆی هه‌مه‌دان

-

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ كۆمه‌ڵی ژنانی ڕزیدنت له‌ زانكۆ زانیاری پزیشكی شیراز

-

هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تووماج ساڵحی له‌ دیوانی باڵای وڵات

-