ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی دێهده‌شت له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی دێهده‌شت ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌ر نه‌گرتووه و ده‌ڵێن: له حاڵێكدا له ساڵی نوێی هه‌تاوی نزیك ده‌بنه‌وه، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.