ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی “نگین مۆكران”ی چابه‌هار له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی نگین، شیركه‌تی
“سازه‌ی په‌یمانكاری” و شیركه‌تی “ئاوای جه‌هانبین” ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت ته‌نیا به‌ڵینی درۆیان پێ ئه‌ده‌ن و هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن.