کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م له‌ بووشێهر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جم له‌ بووشێهر

كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م  له‌ شارستانی بووشێهر، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١١ی به‌فرانبار بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دورشمی “وه‌عده‌ و وه‌عید كافیه‌، سفره‌كانمان خاڵییه‌” خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.