كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادسازی چادۆرمه‌لووی ئه‌رده‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له ناوه‌ندی كارخانه كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.