کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادسازی چادۆرمه‌لووی ئه‌رده‌كان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادسازی چادۆرمه‌لووی

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادسازی چادۆرمه‌لووی ئه‌رده‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له‌ ناوه‌ندی كارخانه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.