کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی ئارتا پلاستیكی نه‌مین ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. به‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.