کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی سه‌درای بووشێهر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی سه‌درای

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری و گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆی شاغڵ له‌ شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی سه‌درا له‌ شاری بووشێهر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢ هه‌زار كرێكاری په‌یمانی و ٦٨٠ كرێكاری گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ناوه‌نده‌ ماوه‌ی سێ بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت وڵامی داخوازییه‌كانیان ناده‌نه‌وه‌. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین و كاتێك له‌ ئاست ئه‌و باروودۆخه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كرێت. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران، له‌ حاڵێكدا به‌ ساڵی تازه‌ نزیك ده‌بینه‌وه‌ خه‌به‌رێك له‌ په‌داختی پاداش، سه‌نه‌وات و جیژنانه‌ نییه‌ و كرێكاران شه‌رمه‌نده‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون.