كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ت نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی بێهرێگان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، پێدانی پاداش و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، گه‌ڕانه‌وی ئه‌و بڕه پاره وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.