کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی به‌رق

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی به‌رق 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی به‌رق له‌ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی وزه‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ئاستی جێیبه‌جێ نه‌بوونی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی له‌ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی وزه‌ له‌ شاری تاران، خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، وه‌لانانی جیاوازی دانان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی كارامه‌ بوون.