کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ده‌ریایی ئێران سه‌درا

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ده‌ریایی ئێران سه‌درا 4

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی سه‌نعه‌تی ده‌ریایی ئێران سه‌درا، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان، دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ست، په‌رداختی حه‌قی سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵ، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی مافی مه‌ره‌خسی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.