کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام 1

به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٧ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، وه‌لانانی په‌یمانكار، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی،نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.