به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری چابه‌هار ماوه‌ی چوار ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ئاوشیرینكه‌ری چابه‌هار ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و له دۆخێكی زۆر سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن