ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ڕوودباری زه‌یتوون له ئوستانی گیلان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، جگه له په‌رداخت نه‌كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵ، شاره‌داری حه‌قده‌ستی چوار مانگی ساڵی ڕابردووشی پێ نه‌داون، هه‌روه‌ها سه‌نه‌وات و مه‌زایای ساڵی ٩٧ی هه‌تاویش به لای خاوه‌نكاره‌وه ماوه و له په‌رداختكردنی خۆده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كانیان كرده‌وو، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.