كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی پاكوخاوێنی شاره‌داری ڕوودبار، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ٤ مانگ كاركردنیان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
لانیكه‌م ٧٠ كرێكاری به‌شی پاكوخاوێنی شاره‌داری ڕوودبار له ساڵی ٨٣ی هه‌تاویه‌وه هه‌تا ئێستا له ژێر به‌رپرسیاریه‌تی شێركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری له شاره‌داری خه‌ریكی كارن و له ماوه‌ی ئه‌م ١٧ ساڵه‌دا، زۆربه‌ی مافه داراییه‌كانیان پێشه‌ل كراوه. له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی ناڕازی سه‌ره‌ڕای داخوازی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، خوازیاری چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هه‌ڵاوسان و وه‌رگرتنی چه‌ند ڕۆژ پشوو له مانگێكدا بوون.