کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار 1

كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان و نه‌گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار خوازیاری وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ بوون و ڕایانگه‌یاند: “ئێمه‌ ٧٠ كرێكارین كه‌ ماوه‌ی ٨ ساڵه‌ به‌ڵێنی گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییمان پێ دراوه‌ به‌ڵام هیچ كات نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كرێكاران، شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان ئاستی حه‌قده‌ست كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و قه‌رارداده‌كانیان كاتیه‌ و هه‌ر جار شاره‌داری په‌یمانكاره‌كه‌ ده‌گۆڕێت چه‌ند مانگ له‌ داخوازییه‌كانمان پشت گوێ ده‌خرێت.