یکشنبه, دسامبر 4, 2022
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌شی خاوێنكردنه‌وه‌ و پاراستنی پاركه‌كانی شاره‌داری  نه‌یشابوور، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ به‌رانبه‌ر نه‌گۆڕانی دۆخی پیشه‌ییان له‌ گرێبه‌ستیه‌وه‌ بۆ فه‌رمی بوون ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی نوێنه‌ری كرێكارانی ناڕازی، لانیكه‌م ٧٠ كه‌س له‌ ٣٦٠ كرێكاری شاره‌داری نه‌یشابوور‌ به‌شێوه‌ی گرێبه‌ستی له‌و شاره‌داریه‌دا خه‌ریكی كارن و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و سه‌ردانیان بۆ لایه‌نی پێوه‌ندیدار، هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌یان نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه‌ هه‌تا كاتی جێبه‌جێ بوونی داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی موعه‌لیمانی ئێران له‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری

-

مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆكانی تاران و خواجه‌نه‌سیری كه‌ره‌ج

-

په‌یوه‌ستبوونی ئیتحادییەی كامیۆنداران به‌ مانگرتنی گشتی ڕۆژانی داهاتوو

-

له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٣٠ كرێكاری كارخانه‌ی فولادی ئاریا له‌ ئیسفه‌هان

-

نادیاری چاره‌نووسی پێنج چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی ئۆتۆمبێلی كڕووز

-