کرێکارانی پاککەرەوەی شارهداری لە سنوورى شارۆچکەى “کفرى” ڕۆژی پێنجشهممه ١ی مانگی خاكهلێوه، دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و بۆ ماوەیەک ڕێگاى سەرەکى “کفرى-کەلار”یان داخست.
کرێکارانی پاککەرەوە لە کۆمپانیاى “گەردین” لە شارۆچکەى کفرى سەر بەئیدارەى “گەرمیان”، بەهۆى پێنەدانى حهقدهست و بڕیارى دوورخستنەوەى بەشێک لە کرێکارەکان له كارهكانیان،كۆبوونهوه و ڕایانگهیاند: نوێنەرى ئەو کۆمپانیایە پیانی وتووه كه بەشێک لە کرێکارەکان لەکارکردن دووردەخەینەوە و ئەوەشى دەمێنیتەوە، ڕۆژ نە ڕۆژێک ئهچێت بۆ کارکردن. ناڕازیان دهڵێن: ئێمە و هەردوو سەرۆکى شارەوانی گەرمیان و کفرى ئەو پێشنیارەى نوێنەرى کۆمپانیاى گەردینمان قبوڵنەکرد، بەڵام لەئێستادا کۆمپانیاکە سوورە لەسەر جێبەجێکردنى بڕیاری خۆی.جیگەى ئاماژەیە كهماوەیهكلهوهپێش بەهۆى پێنەدانى حهقدهست، کرێکارانى کۆمپانیاکانى پاککردنەوە لە ناوچەکانى سنوورى سلێمانى، گەرمیان، ڕاپەڕین، کۆیە و چەمچەماڵ مانگرتنیان راگەیاندبوو.