ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داری تاران له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و خوازیاری واژۆكردنی گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شاره‌دارین، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ دۆخی پیشه‌ییان ڕوون نه‌كراوه و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه. ناڕازیان هه‌روه‌ها، داوایان كرد كه‌مكردنی باجی دوو بۆ چوار ملیۆنی له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان ڕابگیریێت تاكوو ناچار نه‌بن له كاتی پشوودان دا له‌سه‌ر تاكسی ئێسنه‌پ كار بكه‌ن.