کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ سیسه‌خت

نزیكه‌ به ٨٠ كرێكاری شاره‌داری سیسه‌ختی سه‌ر به‌ پارێزگای چورامه‌حاڵ و به‌ختیاری، له‌ ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ، واته ٢١ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری سیسه‌خت له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. به ‌وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی حه‌قده‌سته‌كانیان دواده‌خات و له‌و ماوه‌یه‌ش دا چه‌ند شاره‌دار گۆڕدراوه‌ و ته‌نیا به‌شێك له‌ حه‌قده‌ستی خاكه‌لێوه‌ی كرێكاران په‌رداخت كراوه‌. هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو و ته‌نانه‌ت جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٣یش هێشتا په‌رداخت نه‌بووه‌ و كرێكاران له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

بابەتی پەیوەندیدار

دانانی سپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆریسمی نیوده‌وڵتی له‌لایه‌ن كانادا

-

ڕێگری له‌ ناردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن كرێكارانی یۆنانی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خوێندكارێك و دوو قوتابی له‌ تاران و دلێگان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ تاران

-

ناڕه‌زایه‌تی سنفی كامیۆندارانی ئێران له‌ ئاست دیاریكردنی نرخی كرێ بار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی فولاد له‌ تاران

-