ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی زاریس له شاره‌داری زاهیدان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی سه‌ر به شیركه‌تی په‌یمانكاری زاریس له زاهیدان ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، له‌سه‌ر فیشی حقووقی مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردووی كرێكاران، یه‌ك ملیۆن تمه‌نی كه‌م كردووه. پاش به‌دواداچوونی كرێكاران، ده‌ركه‌وتووه كه حسابداری شیركه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌كانتی بانكی خۆی گواستووه‌ته‌وه.