ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری یاسووج له ئاست دووخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری یاسووج له ئاست نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قه‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست، له دۆخێكی دژواری مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و ناونده كرد حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت تاكوو تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی نه‌بن.