كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری كاروون، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن و داوایانكردووه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و له‌گه‌ڵ ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی به‌ره‌وروو بوونه‌ته‌وه.