ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌م ئاباد، له ناه‌ڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌م ئاباد، ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن: له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٤٠٠ كه له ژێر گۆشارێكی سه‌ختی ئابووریدان به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێك به داواكارییه‌كانیان ناده‌ن.